کورد، کوردی، کوردستان، مێژوو، زمان، گۆتار و ڤیدیۆ

لە گوێرەی زاگۆنی کەواس (Chaos) یەکێتی کوردستان، مۆناد و مەم و زین

یەکێتی زۆر باشە. لە گەل پارتەکانی بچوک و گەورە. هەر وەها لە گەل لایەنەکانی لاواز یان بە هێز هاوکاری و یەکێتی ئەنجامەکانی لە گۆرەی خۆ زۆر گەورەتر پەیدا دکەن. (Chaos) ئەم پەندە لە ئێمە دەکات. (نووسەر: بەدەل بۆسەلی)

زاگۆنی کەواس (Chaos) و چییە؟

زانیارەکانی وەکو (پلاتۆن)ی یوونانی لە سەردەمەکانی کۆن دا سەبارەت بە کەواس و زۆر شت گۆتییە. هەر وەها (چێبوونی گەردون)یش بە تیئۆری کەواس شیرۆڤە کردونە.

زانستی مۆدێرن، کەواس و مۆناد

زانستی مۆدێرن کەواس و مۆناد بەم شێوەیە قەبول کراینە

سەرپێهاتی ئەم بابەتە لە سالانی ١٩٤٠ی پێک دەهێت. زانیارەکان (کۆمپیوتەر)ێکی زۆر پێشکەوتو و گەورە چاک کردبوو. ئامانجی ئەوان ئەوە بوو هەژمارەکانی زۆر گەورەی و کۆسمۆلۆجی هەڵسەنگینن. سارنجی زانیاریەکان لە سەر ئەم لێکۆلینەوە بوو.

زانستی دێتێرمینیزم (قەدەرگەرێتی) چییە؟

هەتا ئەو کاتە زانستی دێتێرمینیزم (قەدەرگەرێتی) لە ناو زانیاریەکان سەردەست بوو. بە گۆرەی ئەم بۆچونە هەر روودانێک (رووداو) ئەنجامی کردارەکانی کەسەکان یان رێکخراوەکانە. روودانەکانێن ئەمرۆ پێک هاتوونە ئەنجامەکانی کردار و بریارەکانی پێشترن. کردارەکانی ئەمرۆ هەندێک ئەنجامی ناچاری و ماتێماتیکی سبەینێ لە سەر ئێمە زاڵ دەبێت.

رەوشی کەش و هەوا

وکو نمونە زانستی دێتەرمیسنیست دەڵێت: (ئەگەر ئێمە ئەمرۆ هێزی با، گەرمی جیهان و هەندێک فەکتەرەکانیتر هەژمار بکەین رەوشی کەش و هەوای دوای یەک مانگ، یەک سال هەر وەها ١٠ ساڵ دەزانین.)

زانیاریەکان لەو سەردەمە دا، ئەو کۆمپیوتەری زۆر پێشکەوتو بۆ ئەم مەبەستە چاک کردبوو.

کاتی زنیاریەکان کۆبوون و هەژمارکە پێک هێنان بە داخەوە ئەنجامەکە بە گۆرەی مەبەستی ئەوان دەرنەچو. چونکە پسپۆری کەش و هەوا ئدوارد لۆرنس لە ناو هەژمارەکان ژمارەیەکی زۆر زۆر بچوک گۆری و ئەنجامەکە لە ئاستی خۆی زۆر زۆر گەورە و دەر ئاسایی بوو.

(Butterfly Effect)

لە سەر بنەمای ئەم تاقیکردنەوە، لە کەواس (Chaos) دا تیئۆریی باندۆری پەپوڵە هاتە پێشکێش کردن. رامان ئەمەیە: ئەگەر لە چێگایەکی ئارام پەپوڵەیەکی بچوک پەرەکانی خۆی بجولێنێ، ئەنجامی ئەم کردارە لە وڵاتێکی دوور رەشەبا و گەردەلول پێک دێت.

لە بەر ئەوە دەبێت ئێمە نەڵێن کاریگەری فلان کەس، فلان لایەن و رێکخراو بچوکە و گرینگ نییە. دەبێت یەکێتی لە گەل هەر لایەن هەبێت.

دەبێت ئێمە خۆی لە هزری دێتێرمینیست رزگار بکەین. هەر شت هەژمار و ماتێماتیک نییە.

مۆناد و مۆنادیزم چییە؟

بە گۆرەی زانیاری یونانی و زانایانی لە سەر رێبازەکەی ژامارەی ١٠ شای هەموو ژمارانە. هەموو نەتەوەیەک لە سەر بنەمای ١٠ پێک دێن. و بەم یەکبوونە کامل دەبێت و لە ئەنجام دە دەبێتە (مۆناد).

مۆناد یەکێتیەکە تێک ناچێت. کۆبوونەوەی ماتێماتیکیە کە لە گەل هیچ کۆمەکیتر نابێتە هەوبەش. ١٠ هەم ئاسمان هەم زەوییە. ژمارەیەکە کە هێز، روومەنت و بەرهەم ئەنجام دەدات. ئەم ژمارە هەمو ژمارەکان لە خۆی کۆ دەکاتوە.

لە بەر ئەوە، ئەحمەدی خانی داستانی لە سەر بنەمای ژمارەی ١٠ نوسییە. لە داستانەکە دە ١٠ ناو هەن، ١٠ جێگای رودانەکان هەن، ١٠ رامان هەن و هەلبەستەکە ١٠ بڕگەییە… و دەیەوێت یەکرێزی و یەکگرتوی نەتەوەی کورد لە سەر ئەم بنەمایە پێک بێت. و مۆنادی کوردستان ئەنجام بدە.

بۆ خوێندنی ماتێماتیک و فەلسەفەی رامانی مەم و زین ئەم گۆتارە بخوێنن – کلیک بکە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.